چاویارنیوز _ بەپێی زانیارییەکان، حکومەتی عێراق بەڕێوەبەرایەتیی ڤیزا لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، بەهۆکاری سەرەکی دەزانێت بەرامبەر پێدانی ڤیزا بەو کەسە بیانییانەی دێنە هەرێمەوە و پێیوایە پێدانی ڤیزا لەدەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵییە و دەبێت بە تەنها ئەو مافی پێدانی بە کەسانی بیانی هەبێت، نەک حکومەتی هەرێم.
لەدوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد، ئێستا حکومەتی عێراقی فشارەکانی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو بەڕێوبەرایەتییە چڕکردۆتەوە یان هەوڵدەدات ئەو دەسەڵاتە لە هەرێم وەربگرێتەوە.
عێراق دەیەوێت بەڕێوبەرایەتییەکی هەرێم هەڵبووەشێنرێتەوە
لەزاری بەرپرسێکی حکومەتی هەرێمەوە بڵاوکراوەتەوە، کە حکومەتی عێراقی ڕازی نییە بە بوونی بەڕێوبەرایەتیی ڤیزا لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، کاریش دەکات بۆ هەڵوەشاندنەوەی لەداهاتوودا.
No Comment! Be the first one.