چاویارنیوز _ بۆ یەکلاییکردنەوەی میکانیزمە نوێیەکان لەپێناو زیادکردنی داهاتە نانەوتییەکان و ڕێکخستنەوەی سەرچاوە داراییەکان، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوەیەکی تایبەت ئەنجام دەدات.
ئەمە لەکاتێکدایە، بەپێی پلانی بودجەی سێ ساڵەی عێراق، پێویستبوو داهاتی نانەوتی بگاتە بڕی 20%، بەڵام نەک نەگەیشتۆتە ئەو ئاستە بەڵکو تاکۆتایی ساڵی 2025 تەنها 10%ی ئەو ئامانجەی بەدەستهێناوە.
شارەزایانی ئابووریی عێراقیش دەڵێن: شکست لە هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات، حکومەتی عێراق ڕووبەڕووی تەنگژەی دارایی دەکاتەوە ئەگەر نرخی نەوت دابەزێت بۆ خوار 70 دۆلار.
عێراق دەیەوێت داهاتی نانەوتی زیادبکات
بەپێی پلانێک، حکومەتی عێراق بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنان، تاوتوێی زیادکردنی داهاتە نانەوتییەکان دەکات.
No Comment! Be the first one.