چاویارنیوز _ نەشئەت ئەلمەنسووری لێپرسراوی دۆسیەی ئاڵوگۆڕی روفاتەکانی عیراق بە ئاژانسی هەواڵی عیراقی راگەیاندووە: جارێکیتر ژمارەیەک رووفاتی ئێرانی کە ژمارەیان 79 روفات بووە، لەلایەن عێراقەوە رادەستی ئێران کرایەوە.
وتیشی: لە رێوڕەسمێکدا عیراق روفاتی 79 کەسی رادەستی ئێران کردووەتەوە و لەو ژمارەیەش 41 یان نەناسێنراونەتەوە و رووفاتەکان بۆ کاتی شەڕی یەکەمی کەنداو لە نێوان کۆماری عیراق و کۆماری ئیسلامی ئێران دەگەڕێتەوە.
باسی لەوەشکرد، عێراق لە بەرامبەر دانەوەی رووفاتە ئێرانییەکاندا، شەش روفاتی وڵاتەکەیشی وەرگرتووەتەوە کە سیانیان ناناسرێنەوە.
عێراق و ئێران رووفاتی قوربانیانی شەڕ ئاڵوگۆڕدەکەن
لەنێوان عێراق و ئێراندا ژمارەیەک رووفات ئاڵوگۆڕکران، ئێران 79 رووفات و عێراقیش شەش رووفاتی وەرگرتەوە.
No Comment! Be the first one.