چاویارنیوز _ سەرچاوەیەک کە بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاندووە، پێدەچێت سبەینێ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا چارەنووسی مووچەی مانگەکانی ئاب و ئەیلول یەکلایی بکرێتەوە
ئەمڕۆ دووشەممە، میدیای هەرێمیش ئەوەی بڵاوکردەوە، رێکارەکانی پارەدارکردنی مووچەی مانگی تەمموز لە وەزارەتی دارایی عێراق دەستیپێکردووە و تەنها ئەوەی ماوە وەزیری دارایی عێراق ئیمزای بکات.
ئەمە لەکاتێکدایە، هەرێمی کوردستان 120 ملیار دیناریش وەک داهاتی نانەوتی ئامادەیە و چاوەڕێی بڕیاری خەرجکردنی دەکەن لەلایەن بەغدادەوە.
عێراق پابەندکراوە بە ناردنی مووچە
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، دوای هەناردەی نەوتی هەرێم، عێراق پابەندکراوە بە ناردنی مووچەی فەرمانبەران و بڕیارە لە 48 سەعاتی داهاتوودا، مووچە بۆ هەرێم بنێرێت.

No Comment! Be the first one.