چاویارنیوز _ یادگار عەلی مامۆستای زانکۆ ڕایدەگەیەنێت: بەپێی سەرچاوەکانی ئۆپێک، هەناردەی نەوتی خاوی عێراق لە مانگی ئابی ڕابردوودا گەیشتووەتە [3.458] ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، کە هەمووی لە ڕێگەی باشوورەوە بە ڕێگەی دەریایی هەناردە کراوە. بەمەش عێراق نزیک دەبێتەوە لە توانای هەناردەکردنی زۆرینەی خۆی، کە [3.5] ملیۆن بەرمیلە لە ڕۆژێکدا.
وتیشی: بە لەبەرچاوگرتنی زیادبوونی پێشبینیکراوی بەشی بەرهەمهێنانی عێراق لە مانگەکانی داهاتوودا، پێویستە بەپەلە کێشە نەوتییەکانی نێوان حکومەتی ناوەند و هەرێمی کوردستان چارەسەر بکرێن و لەگەڵ تورکیا بگەنە ڕێککەوتن بۆ دەستپێکردنەوەی پاڵپێوەنانی نەوت لە ڕێگەی هێڵی جەیهانەوە. ئەمەش وادەکات عێراق بتوانێت نەوتی هەرێمی کوردستان و کەرکوک هەناردە بکات بە بڕی نزیکەی نیو ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، کە یارمەتیدەر دەبێت لە چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانی ئێستای عێراق.
یادگار عەلی مامۆستای زانکۆ:
عێراق پێویستی بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانە
مامۆستایەکی زانکۆ دەڵێت: عێراق پێویستی بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانە و لەئێستادا بڕی هەناردەکردنی نەوت لە 3٫5 نزیکدەبێتەوە.

No Comment! Be the first one.