چاویارنیوز _ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق دەڵێت، دوای دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان بە رووی هاتووچۆی فڕۆکەکاندا لە ئاسمانی عێراق، فڕۆکەخانەکانی عێراق وردە وردە گەشتەکانیان ئاسایی دەبێتەوە و دەشڵێت، هاتووچۆکردنیان زۆر چالاکە لە ئێستادا و پێشبینیش دەکرێت لە ماوەیەکی تردا زیاتر چالاک بێت.
مەیسەم سافی وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق وتی: دوای کردنەوەی ئاسمانی عێراق هاتووچۆ و گەشتی فڕۆکەکان زۆر چالاک بوون، لە رۆژی یەکەمدا زیاتر لە ١١٤ فڕۆکە ئاسمانی لە عێراقەوە گەشتیان کرد و لە رۆژی دووەمیشدا ژمارەکە دوو هێندە زیادی کرد.
سەبارەت بە گەشتە ئاسمانییەکانی هێڵی ئاسمانی عێراق وتی: دوێنێ ١٣ گەشت و ئەمڕۆ ١٥ گەشت ئەنجامدراون، بڕیارە رۆژانە ٢٨ گەشت لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەستپێبکات، کە بەسەر فڕۆکەخانەکانی بەغدا، بەسرە و نەجەف دابەش دەکرێت.
دەشڵێت، پێویستە جیاوازییەکە روون بێت لە نێوان چالاکییەکانی هێڵی ئاسمانی عێراقی لەلایەک، لەگەڵ جوڵەی فڕۆکەکان بەسەر ئاسمانی عێراقدا لەلایەکی دیکەوە.
لە دوای ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە؛
عێراق ژمارەی گەشتە ئاسمانییەکانی ڕاگەیاند
وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق: لەدوای کردنەوەی ئاسمانی عێراق هاتووچۆ و گەشتی فڕۆکەکان زۆر چالاک بوون.

No Comment! Be the first one.