چاویارنیوز _ وتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند، عەجاج دانی بە تاوانەکانیدا ناوە.
ئەرشەد حاکم وتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە، ئەو کەسەی دەستگیرکراوە، ناوی عەجاج ئەحمەد حەردانە و بە حەجاجی نوگرە سەلمان ناسراوە، ئێستا لەلایەن دەزگاکەیان لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.
وتیشی، ئەو کەسە لە لێکۆڵینەوەکاندا زۆر بەخێرایی دانی بە تاوانەکانیدا ناوە، بەتایبەت ئەو تاوانانەی دژی کورد کردویەتی.
ئاماژەی بەوەشدا، پرۆسەی لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا لە قۆناغی کۆتاییدایە.
وتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق:
عەجاج دانی بەو تاوانانەدا ناوە دژی کورد کردوویەتی
ئەو کەسە لە لێکۆڵینەوەکاندا زۆر بەخێرایی دانی بە تاوانەکانیدا ناوە، بەتایبەت ئەو تاوانانەی دژی کورد کردویەتی.

No Comment! Be the first one.