چاویارنیوز _ عاسی عەلی یەکێکە لە زیندانیانی گرتووخانەی نوگرەسەلمان، ڕایگەیاند: سەموونی ڕەقیان لە قاپێکدا خوساندووە و دواتر خواردووییانە.
وتیشی: من لەدایکبووی ساڵی 1981م، واتا حەوت ساڵان بووم، سەرباری ئەوەی خۆی توندترین لێدانی بەدەستی عەجاجی جەلاد بینیوە بەو تەمەنە منداڵییەی کە هەیبووە، بەڵام بەچاوی خۆی بینیویەتی لەژێر ئەشکەنجەدا چەندین کەسی بەتەمەن گیانیان سپاردووە.
ڕاشیگەیاند: کاتێک عەجاج ئەشکەنجەی خەڵکی دەدا هەرکەس قسەیەکی بکردایە لە زەوییەکەدا ڕایدەخست و بەسەریدا دەڕۆشت و بەکێبڵ و شیش و هەرچییەکی دەستبکەوتایە خەڵکی پێ ئەشکەنجە دەدا، ئەوکات هەندێک کەسی بەتەمەن عەرەبی زان بوون لەگەڵیدا قسەیان کردوو و پێیان وت، بۆخاتری خوا سزامان مەدە بۆ وامان لێدەکەیت؟، عەجاج دەیوت خودا مۆڵەتە و من سزا ناوەستێنم تا دەگەڕێتەوە، ئێرە قیامەتی ئێوەیە و نابێت بەزیندووییەتی کەستان دەربچن.
باسی لەوەشکرد، ئەوقاپەش وەک یادەوەرییەکی تاڵ لای خۆم پاراستوومە، چونکە ئەوقاپە سەموونی ڕەقمان تێیدا دەخوساند و دەمانخوارد، هەرکات عەجاج بهاتایە دەمانشاردەوە بۆ ئەوەی نەیبات، عەجاج و پاسەوانەکانی هەرچی کەلوپەل و پارە و زێڕ هەبوو دەیانبرد بۆ خۆیان، ئەوقاپەش کەسانێکی زۆر سەموونی ڕەقیان تێدا خوساندووە و خواردوویانە، خواردنی ئێمە لە نوگرە سەلمان یەک سەمونی ڕەق و کوپێک ئاو بوو لە ڕۆژێکدا، سەموونەکە دەبوو بەبەرد وردبکرایە و تێکەڵ ئەو کوپەئاوەمان دەکرد و دەمانخوارد.
عەجاج و سەرگوزەشتەی نوگرەسەلمان
کاتێک عەجاج ئەشکەنجەی خەڵکی دەدا هەرکەس قسەیەکی بکردایە لە زەوییەکەدا ڕایدەخست و بەسەریدا دەڕۆشت و بەکێبڵ و شیش و هەرچییەکی دەستبکەوتایە خەڵکی پێ ئەشکەنجە دەدا.

No Comment! Be the first one.