چاویارنیوز – پاش ئەوەی هۆشیار زێباری ئەندامێکی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی ڕایگەیاند، ڕاگرتنی مووچە هەروا بە ئاسانی تێناپەڕێت و بێ دەرئەنجام نابێت، سەرچاوەیەک لە بەغدا جەختی لەوە کردەوە قسەکانی زێباری هیچ بەهایەکیان لای ئەوان نییە.
سەرچاوەیەک لە بەغدا بۆدەزگاکانی ڕاگەیاندن وتی: لای بەغدا قسەکانی هۆشیار زێباری هیچ بەهایەکی نیە، چونکە کەسێک خۆی لەسەر دزی و گەندەڵی لابرابێ، چۆن ڕووی دێ قسە بکات .
هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس لەبارەی بڕیاری نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیاری حکومەتەکەی سوودانی و چوارچێوەی هەمانگی بۆ ڕاگرتنی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەکاتێکی زۆر خراپ دایە و مەبەست لێی سزادانی بە کۆمەڵ و برسیکردنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم بڕیارە هەروەها بە ئاسانی تێناپەڕێت و بێ دەرئەنجامیش نابێت، “مێژووی سیاسی ئێمەش نیشانی دەدات دەستدرێژیکار سزا دەدرێت”.
No Comment! Be the first one.