چاویارنیوز _ رۆژنامەی(العربی الجدید) لە ڕاپۆرتێکدا کە لەسەرزاری چەند لێپرسراوێکی عێراقییەوە بڵاویكردۆتەوە، ئێستا گەیشتوونەتە کاری کۆتایی راپۆرتەکە و بڕیارە لە چەند سەعاتی داهاتوودا تەواوی زانیارییەکانیان لە ڕاپۆرتی خۆیاندا رادەستی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بکەن.
بەپێی ئەو سەرچاوانەی ڕۆژنامە عێراقییەکە پشتی پێ بەستووە، لیژنەكە ئەو زانیارییەی دەستخستووە، هێرشەكە لەناوچەی دووزخورماتوو لەسەر سنوری هەرێمی کوردستانەوە ئەنجامدراوە، کە لەوێ چەندین گروپی چەکداری تێدایەو بەردەوامن لەمجۆرە کردەوانە، بەڵام ئەوەی تائێستا لیژنەکە ئاشکرای نەکردووە، ڕێڕەوی هەڵدانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانە لەگەڵ لایەنی بەرپرسیار.
لیژنەی لێکۆڵینەوە لە کۆرمۆر ڕاپۆرتەکەی دەداتە سودانی
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، ئەو لیژنەیەی کە لێکۆڵینەوە لەسەر دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی کردەوە تیرۆریستییەکەی سەر کێڵگەی غەزی کۆرمۆر خراوەتە ئەستۆ، تا ئێستا هیچ زانیارییەکی دەستنەکەوتووە لەسەر ئەوەی کە کێ لەپشت هێرشەکەوە بووە، تەنها ئەوەندە زانیارییان هەیە کردەکە بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامدراوە.
No Comment! Be the first one.