لەبارەی مووچەوە سودانی چی بەسەرۆک کۆمار وتووە
سودانی وتوویەتی؛ ڕاگرتن و ناردنی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان پەیوەندی بە یاسای بودجە و راپۆرتەکانی وەزارەتی داراییەوە هەیە و لە دەسەڵاتی مندا نییە.
چاویارنیوز – لەبارەی مووچەوە، سودانی بەسەرۆک کۆماری وتووە؛ مووچەی هەرێمی کوردستان لە دەسەڵاتی ئەودا نییە.
بەڕێوەبەرى گشتیى پەیوەندییەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە سەرۆکایەتیى کۆمارى عێراق دەڵێت: لە کۆبوونەکەی دوێنێی نێوان سودانی و د.لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە د.لەتیف رەشید سەرک کۆماری عێراقی وتووە “ڕاگرتن و ناردنی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان پەیوەندی بە یاسای بودجە و راپۆرتەکانی وەزارەتی داراییەوە هەیە و لە دەسەڵاتی مندا نییە”.
No Comment! Be the first one.