چاویارنیوز _ میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە كە دوو وەفدی بەغداد لە هەولێر پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم یەكلادەكەنەوە و گفتوگۆی چڕ بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان و ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەكرێت.
هاوكات سەرچاوەكەی كە قسەی بۆ میدیاكانی عێراق كردووە ئاشكرایكردووە، وەفدی یەكەم تەكنیكییە پێكهاتووە لە نوێنەری وەزارەتەكانی نەوت و دارایی و نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق و گفتوگۆكانیش بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت ئەرێنییە، بڕیارە ئەمڕۆ ئەو وەفدە دانوستان لەگەڵ نوێنەری كۆمپانیا نەوتییەكانیش بكات.
ئەوەش خراوەتەڕوو، شەوی ڕابردوو وەفدێكی حكومەتی عێراق گەیشتبێتە هەرێم كە دەسەڵاتی تەواویان پێدراوە و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم كۆببنەوە بە ئامانجی یەكلاكردنەوەی پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و داهاتی نەوتی و نانەوتی.
لەبەغداوە چارەسەری كێشەی مووچە راگەیەندرا
بەپێی سەرچاوە عێراقییەکان بێت، هەرێم ناوەند لەگفتوگۆکانیاندا لەیەکتر نزیکبوونەتەوەو لەڕۆژانی داهاتوودا ئەو ڕێککەوتنانە ڕادەگەیەنن.

No Comment! Be the first one.