چاویار
  • پەڕەی سەرەکی
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
  • ئابووری
  • وەرزش
  • کەلتور
  • ڕاپۆرت
  • وتار
  • مەڵتیمیدیا
  • پەڕەی سەرەکی
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
  • ئابووری
  • وەرزش
  • کەلتور
  • ڕاپۆرت
  • وتار
  • مەڵتیمیدیا
Home/عێراق/لەسەر گرێبەستەكانی مەسرور بارزانی لە ئەمریكا؛ بەغدا هەرێم دەداتە دادگا
قەیرانی نوێ بەرۆکی خەڵکی کوردستان دەگرێتەوە

لەسەر گرێبەستەكانی مەسرور بارزانی لە ئەمریكا؛ بەغدا هەرێم دەداتە دادگا

چاویار – لەسەر گرێبەستەكانی مەسرور بارزانی لە ئەمریكا، وەزارەتی نەوتی عێراق، هەرێمی كوردستان دەداتە دادگا. ئاژانسی هەواڵی “رۆیتەرز” لەزاری سێ سەرچاوەوە ئاشكرایكرد، وەزارەتی نەوتی...

ئایار 26, 2025
Print
چاویار – لەسەر گرێبەستەكانی مەسرور بارزانی لە ئەمریكا، وەزارەتی نەوتی عێراق، هەرێمی كوردستان دەداتە دادگا.
ئاژانسی هەواڵی “رۆیتەرز” لەزاری سێ سەرچاوەوە ئاشكرایكرد، وەزارەتی نەوتی عێراق سكاڵایەكی یاسایی لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرزكردوەتەوە سەبارەت بە ئەو گرێبەستانەی نەوت و غاز كە لەگەڵ كۆمپانیا ئەمریكییەكان واژۆی كردووە.
سەرچاوەكان باسیان لەوەكردووە، ئەم ئاڵنگارییە یاساییە نوێترین بەربەستە كە روبەڕووی هەوڵەكانی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەبیتەوە لەرێگەی بۆری عێراق- توركیاوە، كە لە 25ی ئازاری 2023وە راگیراوەو سەرباری فشارەكانی ئیدارەی سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ هیشتا دەستی پێنەكردوەتەوە.
هەفتەی رابردوو، لەچوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ ئەمریكا، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان گرێبەستی لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای ئەمەریکی HKN و WesternZagrosئیمزاكرد بۆ بۆ كێڵگەكانی (میران)و (تۆپخانەو كوردەمیر).
ئەم گرێبەستانە هەرزوو ناڕەزایەتیی وەزارەتی نەوتی عێراقی بەدوای خۆیدا هێنا، رۆژی 20ی ئەم مانگە وەزارەتی نەوت رایگەیاند” ئەم ڕێکارانە پێشێلکردنی ئەو بڕیارانەیە کە لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی فیدراڵییەوە دەرچوون، کە ئاماژەی بە نایاساییبوونی ئەو گرێبەستانە کردووە لەدوای دەرچوونی بڕیاری دادگای فیدراڵی ژمارە (59/ فیدراڵی 2012و یەكخراوەكەی 110/ فیدراڵی 2019) واژۆ كراون”.
وەزارەت نەوت ئاماژە بەوە كردبوو” سەرەڕای پێویستیی عێراق بۆ زۆركردنی وەبەرهێنانی غازو دابینکردنی خواستی ناوخۆیی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، ئەو رێوشوێنانەی حکومەتی هەرێم گرتوویەتیەبەر، پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسای عێراقەو سامانی نەوت هی هەموو عێراقییەکانەو هەر وەبەرهێنانێک لەم سامانەدا دەبێت لە ڕێگەی حکومەتی فیدراڵیەوە ئەنجام بدرێت.

Tags:

بەغداچاویارهەورێم

هەواڵی پەیوەندیدار

بەغدا بەدوو مەرج پارە بۆ مووچە دەنێرێت
ئەنجوومەنى وەزیرانی عێراق بڕیار لەبارەى مووچەوە دەدات
لە هەرێم، نەوەد کۆمپانیا تێوەگلاون لە بازرگانی بە مرۆڤ
پارتی بە مەبەست گرفت بۆ مووچە دروست دەکات
ئاماژەکان بۆ ئەوەن پێش جەژن بەغداد مووچە بنێرێت
بافڵ جەلال تاڵەبانی مووژدەی چارەسەری مووچەی دا
کاتی ڕاپەڕینە؛ سەددام چ شتێکی لەمانە خراپتر بوو، کە خەڵکی لە دژی ڕاپەڕین؟!
لەبارەی مووچەوە سودانی چی بەسەرۆک کۆمار وتووە

No Comment! Be the first one.

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دوایین هەواڵەکان

بەغدا بەدوو مەرج پارە بۆ مووچە دەنێرێت

بانکی ناوەندیی عێراق یەدەگی دراوه‌كه‌ى ئاشكراده‌كات

ئەنجوومەنى وەزیرانی عێراق بڕیار لەبارەى مووچەوە دەدات

لە هەرێم، نەوەد کۆمپانیا تێوەگلاون لە بازرگانی بە مرۆڤ

دی بڕۆین لەگەڵ ناپۆلی ڕێکناکەوێت

فرانچێسکۆ ئەچێربی یاریزانی ئینتەر میلان یاریی بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی ناکات

نۆتینگهام فۆڕێست سێ یاریزان بە جارێک دەگوازێتەوە

گەڕانی مرۆڤ بە شوێن مانادا

چاویار

ئێمە باوەڕمان بە هێز و گرنگی زانیاریە. هەوڵدەین هەواڵە ڕاستەقینە، بەبێ پەڕە و بەڕێوەبردنی ئازاد بگێنین بۆ خەڵکی کوردستان و عێراق.

هەواڵی بەپەلە

لە هەرێم، نەوەد کۆمپانیا تێوەگلاون لە بازرگانی بە مرۆڤ

دی بڕۆین لەگەڵ ناپۆلی ڕێکناکەوێت

فرانچێسکۆ ئەچێربی یاریزانی ئینتەر میلان یاریی بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی ناکات

نۆتینگهام فۆڕێست سێ یاریزان بە جارێک دەگوازێتەوە

دەستگەیشتنی خێرا

  • چاویار – هەواڵەکان کوردستان و عێراق و جیهان
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
  • پەیوەندی
  • پەڕەی سەرەکی
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
  • ئابووری
  • وەرزش
  • کەلتور
  • ڕاپۆرت
  • وتار
  • مەڵتیمیدیا