چاویارنیوز _ راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایدەگەیەنێت، حکومەتی عێراق “جدییە” لە چارەسەرکردنی پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
ئەعرەجی لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند، لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی هەرێم تاوتوێی رێوشوێنە ئەرێنییەکانی عێراقیان سەبارەت بە دۆخی ئەمنی و سیاسیی ناوچەکە بەگشتی کردووە.
دەشڵێت، جەختمانکردەوە لەسەر دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد، بەپێی دەستوور و یاسا.
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێمە جددین لە چارەسەرکردنی ناکۆکی و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغداد، لە پێش هەموویشیانەوە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
وتیشی، لیژنەیەکی باڵای وەزاری پێکهێندراوە بۆ چارەسەرکردنی ئەم بابەتە لە زووترین کاتدا.
ئەعرەجی:
لەهەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانداین
بەپێی دەستوور و یاسا، کێشەکان چارەسەربکرێن.

No Comment! Be the first one.