چاویار نیوز _ سروە محەمەد و چنار حاجی دەربەندی و ئایات ئەدهەم، سێ پەرلەمانتاری کوردن لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەناو هۆڵی کۆبوونەوەی ئەنجومەنەوە و بەبەرزکردنەوەی وێنەی کەزی بڕاوی کچە کورد، پشتیوانییان بۆ ژنانی شەڕڤان لە رۆژئاڤای کوردستان دەربڕی.
ئەو پەرلەمانتارانە رایانگەیاندووە، كەزییەكانی ئێمە شەرەفمانن، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە سڵاو بۆ ئەو كەزییەی بڕدرا، بەڵام نەشكێندرا، ئەمڕۆ هاوخەمی و هاوسۆزیی خۆمان بۆ كچە كوردەكانی رۆژئاوای كوردستان دەردەبڕین، بۆ ئەوەی هاوارمان لە بەغدادەوە ببێتە دەنگی ئازارەكانی ئەوان.
لە ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پشتیوانیی رۆژئاڤا دەکرێت
ژمارەیەک ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەناو هۆڵی ئنجومەنەوەو بەبەرزکردنەوەی وێنەی کەزی بڕاوی کچە کوردێک، پشتیوانیی رۆژئاڤا دەکەن.
No Comment! Be the first one.