لە بەعشیقە تورکیا مەشقی سەربازیی بە گرووپی چەكداریی مەترسیدار دەکات
چاویارنیوز – ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات، لە بەعشیقە مەشقی سەربازیی بە گرووپی چەكداریی مەترسیدار دەکرێت و دەشڵێت: لیژنەکەیان بەوردی چاودێری دۆسییەی جموجووڵەکانی سوپای تورک لە باعشیقە دەكات.
محەمەد شەمەری، ئەندامی لیژنەی بەرگریی و ئاساییش لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە بەعشیقە مەشقی سەربازی بە گرووپی چەكداری مەترسیدار دەکرێت، ئەوەش لەكاتێكدایە، سوپای توركیا بە درێژی ١٠٠ كیلۆمەتر هاتووەتە ناو خاكی عێراقەوە.
دەشڵێت: لیژنەی بەرگریی و ئاساییش لە پەرلەمانی عێراق بەوردی چاودێری دۆسییەی جموجووڵەکانی سوپای تورکیا لە بەعشیقە دەكات.
شەمەری وتیشی: ئەو گرووپانەی لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە مەشقیان پێدەكرێت پێکهاتوون لە گرووپی چەکداری مەترسیدار، کە ژمارەیان دەگاتە ٥٠٠ چەکداری سەر بە تورکیا.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە داهاتوو لیژنەکەیان بە یاوەری لایەنی پەیوەندیدار و بە مەبەستی چاودێریی سەردانی سەربازگەکانی سوپای تورک دەکات لە پارێزگای نەینەوا.
No Comment! Be the first one.