چاویارنیوز _ ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق رایگەیاند: دەست بە رێکارەکانی دادگاییکردنی هەزار و 378 ئەندامی داعش دەکرێت کە لە سوریاوە بۆ عیراق گواستراونەتەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە، هەر تیرۆریستێکی داعش هەڵگری ناسنامەی عیراقی بێت لەناو سنووری عیراقدا تاوان و کردەوەی تیرۆریستی ئەنجامدابێت لە دادگاکانی عیراق دادگایی دەکرێت، هەر تیرۆریستێکیش بیانی بێت، دەنێردرێتەوە وڵاتی خۆی.
لە عیراق زیاتر لە هەزار ئەندامی داعش دادگایی دەکرێن
لەدوای ئاڵۆزییەکانی سوریاوە کە زیندانەکانی هۆڵ و قەحتان کەوتە دەست سوپای سوریا، ژمارەیەک تیرۆریستی داعش رادەستی عیراق کران.
No Comment! Be the first one.