چاویارنیوز _ نەبەرد عومەر بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەرێم رایگەیاندووە، سێ ملیۆن و ٦٩ هەزار کەس مافی دەنگدانی هەیە و تا ئێستا ١٥٠ هەزار کارت دابەشکراوە بەسەر دەنگدەراندا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ٣٥ هەزار کەس ناوی گەڕاوەتەوە بۆ کارمەندی سەر سندوقەکانی دەنگدان.
دەشڵێت، بە مەبەستی بەکارهێنانی قوتابخانەکان وەک بنکەی دەنگدان لە عێراق لە رۆژی پێنجی مانگی ١١ تا ١٣ـی هەمان مانگ پشووی فەرمی دەبێت، بۆ هەرێمیش لەم چەند رۆژەدا بڕیاری لێدەدرێت.
لە عێراق نۆ ڕۆژ دەبێتە پشوو
بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەرێم دەڵێت: بە هۆکاری بەکارهێنانی قوتابخانەکان چەند ڕۆژێک پشووی فەرمی دەبێت لە عێراق و بۆ هەرێمیش لەم چەند رۆژەدا بڕیاری لێدەدەن.

No Comment! Be the first one.