چاویارنیوز ـ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق کۆتایی پێهات و باس لە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نەکرا و هیچ بڕیارێک لەو بارەیەوە نەدرا و بەڵام چاوەڕوان دەکرێت رۆژی یەکشەممە یان دووشەممەی هەفتە داهاتوو دادگای فیدڕاڵی دانیشتن لەبارەی پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە ئەنجام بدات.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ 12ی حوزەیرانە، بەڵام هێشتا مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی ئایاریان وەرنەگرتووە و مووچەی مانگی نیسانیان لە کۆتایی مانگی رابروودا وەرگرت.
لە ئێستاشدا بەهۆی ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و عیراق، حکومەتی عیراق داوای کردووە هەرێم هیچ وەفدێک نەنێرێت تایبەت بە پرسی مووچەی مووچەخۆران تائەوکاتەی بە تەواوی پابەندی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی دەبن.
لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقدا باسی لە مووچەی هەرێم نەکراوە
چاوەڕوان دەکرێت رۆژی یەکشەممە یان دووشەممەی هەفتە داهاتوو دادگای فیدڕاڵی دانیشتن لەبارەی پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە ئەنجام بدات.

No Comment! Be the first one.