چاویارنیوز _ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی كەركوك لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت: لە كاتژمێر 11:30ی خولەكی ئەمشەو، سێ مووشەك كە سەرچاوەیان نادیارە كەوتنەخوارەوە، دووانیان لە بەشی سەربازیی فڕۆكەخانە و یەكێكیان لە بەشی مەدەنی.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، بەهۆیەوە ئاگر لە پووشی نزیك دەروازەكە لە بەشی سەربازی كەوتەوە و ئاگرەكە لەلایەن كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاگركوژێنەوەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی كەركوكەوە كۆنترۆڵكرا.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ئەنجامی هێرشەكەدا كەسێك بە سووكیی بریندار بووە، هەروەها هیچ زیانێك بە ڕێڕەوی (مەدرەج)ی فڕینەكە نەگەیشتووە، هەموو ئامرازەكانی فڕۆكەخانە سەلامەتن.
لە کەرکوک بەهۆی هێرشی مووشەكییەوە كەسێك برینداربوو
چەند مووشەکێک کە سەرچاوەکەی نادیارە، ئاراستەی فڕۆکەخانەی کەرکوک کرا و بووەهۆی برینداربوونی کەسێک.

No Comment! Be the first one.