چاویارنیوز _ عەقیل فەتلاوی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران عێراق رایگەیاند: بانگەشەی سەپاندنی گەمارۆی ئابووری بەسەر عێراقدا لەلایەن ئەمریکاوە، شتێکی حەتمی نییەو بانگەشە.
وتیشی: ئەو پێشبینییانەی باسی سزای یاسایی دەکەن، رەتدەکەینەوەو بە “خەیاڵێکی سیاسی” ناوى دەبات.
باس لەوەشدەکات، عێراق رۆژانە نزیکەی ٤.٥ ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت و بەشێکی هەرە زۆری هەناردەی بازاڕەکانی جیهان دەکات؛ ئەم ژمارەیە عێراق دەکاتە یاریزانێکی سەرەکی و کاریگەر لە دیاریکردنی نرخ و پاراستنی هاوسەنگیی وزە لە جیهاندا.
مالیکیش بگەڕێتەوە ئەمریکا ناتوانێت گەمارۆ بخاتەسەر عێراق
پەرلەمانتارێکی شیعەکان دەڵێت: وێناکردنی گەمارۆ وەک دەرەنجامێکی حەتمی بۆ گۆڕانکارییە سیاسییەکان، نیشانەی نەشارەزاییە لە ئاڵۆزییەکانی ئابووریی جیهانی و پێکەوەبەستراوی بازاڕەکانی وزە.
No Comment! Be the first one.