چاویارنیوز _ عەقیل فەتلاوی وتەبێژی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا باس لەوەدەکات: نوری مالیكی بەهیچ جۆرێک ناکشێتەوە لە کاندیدبوون، چونكە نایەوێت خۆی لەبەردەم جەماوەرەكەی و خەڵكی عێراقیش شەرمەزاربكات.
ناوبرای روونکردنەوەی داوە لەسەر دواخستنی دوو كۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی كە بڕیاروابوو رۆژی یەكشەممەو دووشەممەی ئەنجامبدرایە، وتوویەتی: هۆکاری کەسیی لە ئامادەنەبوونی مالیکیدا نەبوو، بەڵکو چاوەڕوانی گەڕانەوەی باڵیۆزی عێراق بووە لە واشنتن كە ئەمڕۆ یان سبەی دەگەڕێتەوە.
دەڵێت: مالیکی کەسێک نییە بە هاتوهەرای میدیایی بشڵەژێت، ئەو هێشتا خۆڕاگرو پێداگرە لەسەر خۆکاندیدکردن.
مالیکی سوورە لەسەر کاندیدبوون
مالیکی سوورە لەسەر کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران و وتەبێژی هاوپەیمانییەکەیشی دەڵێت: مالیکی ناکشێتەوە.
No Comment! Be the first one.