چاویارنیوز _ جاسم عەلاوی پەرلەمانتاری عێراق دەڵێت، دۆخی دارایی عێراق جێگیرە، یەدەگی نەختینە لە ئاستێكی باشدایە و پارەش هەیە، ئەو نیگەرانیانەی وروژێنراون پەیوەندییان بە ئەگەرەکانی داهاتووەوە هەیە وەک هەڵبەزو دابەزی نرخی نەوت یان هەر گرژییەکی هەرێمایەتی کە ڕەنگە کاریگەری لەسەر داهات هەبێت.
دەشڵێت، ئەو کەمی نەختینە كاتییە، بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ دوودڵی بەشێک لە هاوڵاتیان و وەبەرهێنەران كە پەلەناكەن لەوەی پارەکانیان بخەنە ناو بازاڕ، بەڵام کاریگەری لەسەر یەدەگی دراوی نەختینە نییە.
مووچەی فەرمانبەران مسۆگەركراوە
سەرچاوە رەسمییەکان ئاماژە بەوەدەکەن، مووچەی فەرمانبەرانی عێراق بە تەواوی مسۆگەركراوە، هەموو ئەو نیگەرانییانەی هەیە پەیوەندییان بە پێشبینییەکانی داهاتووەوەیە، نەک قەیرانێکی راستەقینە.
No Comment! Be the first one.