چاویارنیوز _ نەرمین مەعروف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە کۆبونەوەکەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کاتێک تەیف سامی بانگهێشت کرابوو بۆ بەردەم پەرلەمان بە روونی پێی وتین: من بە شێوەیەکی سیاسی مامەڵە لەگەڵ پرسی مووچەی هەرێم ناکەم بەڵکو لایەنە یاسایی و تەکنیکییەکانی ئەو بابەتە لێک دەدەمەوە و بڕیار دەدەم.
- نەرمین مەعروف ئەوەشی ئاشکرا کرد، هەموو هەوڵەکانمان بۆ ئەوە بوو مووچە تێکەڵی پرسی سیاسی نێوان هەرێم و بەغداد نەکرێت بەڵام ئابوری و سیاسەت لە کۆتاییدا تەواوکەری یەکن و پارەی مووچەخۆرانی هەرێم لە نێوان هەرێم و بەغداد وەک کارتی فشار بەکار دەهێنرێت
No Comment! Be the first one.