چاویارنیوز _ عیزەت شابەندەر ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق وتی: دانانی نێردەی ئەمریکا بۆ عێراق نیشانەیهكی باشه، بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە نێردەی ئەمریکی دۆستی محەمەد شیاع سودانییە و ئاسودەیە بەهاتنی، نێردەی ترەمپ لەعێراق دەبێتە هۆکارێکی دڵنیاکەرەوە بۆ پەیوەندیی نێوان عێراقو ئەمریکا.
ڕاشیگەیاند: هەر حکومەتێک هێزەکانی حهشدی شهعبی هەڵبوەشێنێتەوە، لەماوەی 24 کاتژمێردا دهڕوخێت، واشنتۆنیش بڕوای بەوە هەیە کە هێزەکانی حهشدی شهعبی مەترسی لەسەر بەرژەوەندییەکانیی دروستناکەن، واته بهڵام هەڵوەشاندنەوەی حهشد داوایەکی ئیسرائیلە، نەک ئەمریکى.
مەترسیی هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی
راوێژكارێکی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت: هەر حکومەتێک لە بەرنامەیدابێت بەهاوکاریی لایەنی دەرەکی هێزەکانی حهشدی شهعبی هەڵبووەشێنێتەوە، ئەوا دهڕوخێت.

No Comment! Be the first one.