چاویارنیوز _ لەناو ئەو ناوانەدا کە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کاندیدن، ناوی کەسایەتی سیاسی و نووسەری ناسراوی کورد مەلا بەختیار هەیە، ئەگەرچی سەرەتا مەلا بەختیار ڕایگەیاند وەک کاندیدی چارەسەری نێوان دوو حزبە سەرەکییەکەی کوردستان خۆی کاندیدکردووە، بەڵام لەئێستادا دەڵێت “ئەگەر یەکێتی و پارتی، لەسەر یەکێک لەو کاندیدانەی دیارییانکردوون، ڕێکبکەون، ئەوا من دەکشێمەوە لە خۆکاندیدکردنەکەم”.
ئەمە لەکاتێکدایە، هەریەکە لە نزار ئامێدی کاندیدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و فوئاد حسێن کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستانە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.
مەلا بەختیار بەمەرج دەکشێتەوە
دوای ئەوەی دوێنێ میدیاکانی هەرێمی کوردستان بڵاویانکردەوە کە مەلا بەختیار سیاسەتمەداری کوردستان کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمارە، ناوبراو بە مەرج دەکشێتەوە.
No Comment! Be the first one.