چاویارنیوز – ڕاوێژکارێکی دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق ناوەڕۆکی نامەکەی ئەمدواییەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ محەمەد شیاع سودانی ئاشکرادەکات کە گوزارشت لەهەنگاوێکی ئەرێنیی دەکات بۆ بەهێزکردنی هاوبەشیی بازرگانییو وەبەرهێنان لەنێوان عێراقو ئەمریکا.
مەزهەر محەمەد ساڵح لە لێدوانیکیدا کە پێگەی “فورات نیوز” بڵاویکردۆتەوە، ڕاگەیاندوە، ناوەڕۆکی نامەکەی ترەمپ لەگەڵ ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژیی ساڵی 2008 یەکدەگرێتەوەو ئامانج لێی فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاریی ئابوریی نێوان هەردوو وڵاتە.
وتی، هەناردەی عێراق بۆ ئەمریکا بەشێوەیەکی سەرەکیی بریتییە لەنەوتی خاو، کە پێشوەختە لەگومرگ بەخشراوە و سەپاندنی باجی گومرگیی بەڕێژەی 30% ناعەقڵانییە.
ساڵح وتویەتی، “عێراق ساڵانە بەبەهای یەک ملیارو 500 ملیۆن دۆلار کەلوپەلو خزمەتگوزاریی ئەمریکی گرنگی ستراتیژی هاوردە دەکات، وەک ئامێری ئەندازیارییو تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو کە پاڵپشتی کەرتی بەرهەمهێنانو خزمەتگوزاری وڵاتەکەی دەکەن”
.ساڵح جەختی لەوەکردوهتەوە، نابێت نامەی سەرۆکی ئەمریکا لەسنورێکی تەسکدا لێکبدرێتەوە، بەپێچەوانەوە، دەرفەتێکی ستراتیژیی دەخاتەڕوو بۆ بونیادنانی هاوبەشییەکی ئابوریی فراوانتر لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەشو ڕێزگرتنی یەکترو زیادکردنی داهاتی گەشەپێدان بۆ هەردولایەن.
ناوەڕۆکی نامەکەی ترەمپ بۆ سودانی چیبوو؟
هەناردەی عێراق بۆ ئەمریکا بەشێوەیەکی سەرەکیی بریتییە لەنەوتی خاو، کە پێشوەختە لەگومرگ بەخشراوە.

No Comment! Be the first one.