چاویارنیوز _ محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراقباسی لەکەبوونەوەی ناوی هاووڵاتیان دەکات و ئاماژەی بەوە کرد، دروستبوونی ئەم جیاوازییە (4,5 ملیۆن ناو) بۆ چەند شتێک دەگەڕێتەوە وەک مردن، یان گەشتکردن بۆ دەرەوە، یان نوێنەکردنەوەی زانیارییەکان بووە لەکاتی پێویستدا.
وتیشی: بەم نزیکانە ڕێگەی نوێ بۆ ناوتۆماردنی زیاتر لە سەر فۆرمەکە دەکرێتەوە و ڕێکاری یاساییش بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتەبەر.
نزیکەی 4,5 ملیۆن ناو لە فۆرمی خۆراکدا سڕاونەتەوە
وەزارەتی بازرگانی عێراق باس لە سەرکەوتنی سیستمی ئەلیکترۆنیی فۆرمی خۆراک دەکات، بەڵام ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات بەهۆی بەستنەوەی سیستەمەکە بە کارتی نیشتمانییەوە، ژمارەی سودمەندان لە ٤١ ملیۆن و ٩٦١ هەزار کەسەوە کەمبووەتەوە بۆ ٣٧ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس.
No Comment! Be the first one.