چاویارنیوز _ ڕەعد ڕەفعە پرۆفیسۆر و نووسەر ڕایگەیاند: ناوه‌رۆكی رێكه‌وتنی هەرێم و بەغدا بۆ ساڵی 2026 بەو جۆرەیە کە حكومه‌تی هه‌رێم 120 ملیار دیناره‌كه نه‌نێرێ وحكومه‌تی عێراقیش به‌رامبه‌ر ئه‌وه مووچه‌ی هه‌رێم نه‌نێرێ، بەمەش ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم قازانج ده‌كه‌ن به‌وه‌ی 120 ملیار دیناره‌كه و هه‌موو داهاتی ناوخۆیی به‌باج و رسومات و گومرگ ده‌گه‌ڕێته‌وه گیرفانی كۆمپانیاكانی هه‌ر دوو بنه‌ماڵه‌ی حوكمڕان.
وتیشی: حكومه‌تی عێراقیش قازانج ده‌كات به‌وه‌ی مانگانه 880 ملیار دیناری بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه و خۆی دوور ده‌خاته‌وه له سه‌رئێشه و بارگرانی ناردن و چاودێریی پاره‌ی مووچه‌كه.
ڕاشیگەیاندووە، لە ڕێککەوتنی نێوان بارزانی و سودانیدا، ته‌نها مووچه‌خۆرانی هه‌رێم زه‌ره‌رمه‌ندده‌بن، حكومه‌تی هه‌رێمیش به‌ڵێنی بە سودانی داوە، هه‌رچی لێكه‌وته‌ی یاسایی و سیاسیی ڕێککەوتنەکەیە ئه‌وان هه‌ڵیده‌گرن و مووچه‌خۆرانیش بێده‌نگ ده‌بن و هیچ كاردانه‌وه‌ی خراپیان نابێت.
نهێنی ڕێککەوتنێکی بارزانی و سودانی ئاشکرادەبێت
پرۆفیسۆرێک دەڵێت: مه‌سرور بارزانی ومحەمەد شیاع سودانی رێكکه‌وتنێكی نهێنی و زاره‌كییان ئه‌نجامداوه بۆ نه‌دانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان بۆ مانگه‌كانی 11و 12 ساڵی 2025 و چه‌ند مانگێكی داهاتووی ساڵی 2026 .
No Comment! Be the first one.