چاویارنیوز ـ نوری مالیكی سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە گردبوونەوەیەكی خێڵەكیدا لە پارێزگای بابل ڕایگەیاند: شەمشەمەكوێرەكانی تاریكی لە جوڵەدان بۆ كودەتاكردن بەسەر پرۆسەی سیاسی عێراقدا، ئێمەش رێگە بە گەڕانەوەی دیكتاتۆریەك، رەگەزپەرەستی، تائیفەگەریی، گۆڕە بەكۆمەڵ و جەنگە بێماناكان نادەین.
وتیشی: پشت بە دەستوور ببەسترێت بۆ ئاڵوگۆڕی ئاشتیانەی دەسەڵات لەرێگە سندوقەكانی دەنگدانەوە، سەردەمی تانك و پیلانگێڕی بەسەرچووە.
ڕاشیگەیاند: هەڵبژاردن ئەركێكی نیشتمانییە كە ناكرێت دوابخرێت و هەر جۆرە دواخستنێكی بەواتای كۆتایهاتنی پرۆسەی سیاسی و دیموكراتییە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بە بانگەشەو پروپاگەندە نیگەران مەبن، بە ئیرادەی گەلەكەمان بەرەو پێكهێنانی پەرلەمان و حكومەت دەڕۆین و پرۆسەی سیاسی دورە لە ئاڵنگاریی و فشارە دەرەكییەكان.
نوری مالیکی مەترسییەک ئاشکرادەکات
سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە گردبوونەوەیەكی خێڵەكیدا لە پارێزگای بابل ڕایگەیاند: پشت بە دەستوور ببەسترێت بۆ ئاڵوگۆڕی ئاشتیانەی دەسەڵات لەرێگە سندوقەكانی دەنگدانەوە، سەردەمی تانك و پیلانگێڕی بەسەرچووە.

No Comment! Be the first one.