چاویارنیوز _ د. له‌تیف ڕه‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراق و محەمەد شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبونه‌وه و باسیان لە ناردنی پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و ئامادەکارییە بەردەوامەکان کرد بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە وادەی دیاریکراوی خۆییدا، بۆ ئەوەی ئەنجامەکانی ڕەنگدانەوەی ڕاستەقینەی خواستەکانی گەلی عێراق بێت.
نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردووه، محەمەد شیاع سودانی ئەمڕۆ دوشەممە پێشوازی کرد لە سەرۆک کۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، لە میانی دیدارەکەدا گفتوگۆیان لەسەر بارودۆخی گشتی وڵات و پێشهاتە ناوچەییەکان و ئاستەنگەکانی بەردەم ناوچەکە بە گشتی کرد، هەروەها جەخت کرایەوە لەسەر یەکخستنی وتار و هەڵوێستەکان و پێشخستنی بەرژەوەندی نیشتمانی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هەمو ئاستەنگەکان و ڕەچاوکردنی بەرژەوەندییەکانی هەمو عێراقییەکان.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، لە بەشێکی دیكه‌ی دیدارەکەدا تاوتوێی دۆسیەی ته‌مویلکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی عێراق کرا و کارکردن لەسەر چارەسەرکردنی دۆسیە هاوبەشەکان، بە پێی چوارچێوە دەستوری و یاساییە کارپێکراوەکان، هەروەها باسیان لە ئامادەکارییە بەردەوامەکان کرد بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە وادەی دیاریکراوی خۆییدا، بۆ ئەوەی ئەنجامەکانی ڕەنگدانەوەی ڕاستەقینەی خواستەکانی گەلی عێراق بێت.
تائێستا فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی مانگه‌كانی ئایار و حوزه‌یرانی ئه‌مساڵیان وه‌رنه‌گرتوه، له‌كاتێكدایه له پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق موچه‌خۆران موچه‌ی مانگی ته‌موز دابه‌شده‌كرێت.
No Comment! Be the first one.