چاویارنیوز _ محەمەد یاسری کە کەسایەتییەکی دیاری شیعەیە و خاوەنی سەنتەری “البناء”ە بۆ لێکۆڵینەوە، لەدیدارێکی تەلەفیزیۆنیدا، بۆچوونی بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ دەگوازێتەوە کە وتوویەتی “پێشتر نەوتی هەرێم بە ئیسرائیل فرۆشراوە و هەرێمیش پارەکە بۆ بابەتی ئەمنی و سەربازی بەکارهێناوە.”
بەپێی بۆچوونەکانی ناوبراو، بازرگانی نەوتی هەرێم لەگەڵ ئیسرائیل لە رێگەی کۆمپانیاکانی سەر بە بنەماڵەی بارزانییەوە کراوەو بە کەمتر لە نرخی بازاڕ نەوتیان بە ئیسرائیل فرۆشتووە.
نەوتی هەرێم شیعە توڕە دەکات
چەند کەسایەتیی و هێزی شیعە، بنەماڵەی بارزانی تۆمەتبار دەکەن بە فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان بە ئیسرائیل و مامەڵەیان پێکەوە هەیە
No Comment! Be the first one.