چاویارنیوز ـ وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات ئامادەكارییەكانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی عێراق بەردەوامی هەیە و لە 9ی مانگی داهاتوو پرۆسەی ئەنجامدانی تیروپشك بۆ پێدانی ژمارە بە 39 حزب و 31 هاوپەیمانی بەڕێوەدەبەین.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕاگەیاند: كارەكانی وردبینیكردن لە لیستی كاندیدەكان بەردەوامە و لەچەند ڕۆژی كەمی داهاتوودا كۆتایی بەو پرۆسەیە دەهێنین، هاوكات 39 حزبی سیاسی و 31 هاوپەیمانی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تۆمار كردووە كە لە11/11/2025 بەڕێوەدەچێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەقۆناغی داهاتووی كارەكانمان لە 9/8/2025 دەستدەكەین بە ئەنجامدانی تیروپشك بۆ پێدانی ژمارە بە كاندیدەكان و هاوپەیمانییەكان بۆ ئەوەی بەو ژمارەیە دەستبكەن بە بانگەشەی هەڵبژاردن لەو وادەیەی كە دواتر بۆیان دیاری دەكەین.
وتەبێژەكەی كۆمیسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق جەختی لەوەشكردەوە، تا ئێستا پلانەكانمان وەك خۆی جێبەجێكردووە و هیچ ئاماژەیەك نییە و نەبووە بۆ ئەوەی پرۆسەی هەڵبژاردن دوابخرێت یان لەكاتی خۆیدا ئەنجام نەدرێت.
جومانە غەلای:
هیچ ئاماژەیەك نییە بۆ ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن
وتەبێژەكەی كۆمیسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق جەختی لەوەشكردەوە، تا ئێستا پلانەكانمان وەك خۆی جێبەجێكردووە و هیچ ئاماژەیەك نییە و نەبووە بۆ ئەوەی پرۆسەی هەڵبژاردن دوابخرێت .

No Comment! Be the first one.