چاویارنیوز _ حەنان فەتلاوی سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان کە سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراق محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، لەدیدارێکی کەناڵی ڕابیعەی عێراقی دەڵێت: (چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی) کە لەچەند هێزێکی باڵای شیعە پێکدێت، ئامانجێکی روونیان پیشاننەداوە بۆ دیاریکردنی ناوی كاندیدێک بۆ سه‌رۆكایه‌تیی حكومه‌ت و هیوادارین سه‌رۆكێكی بێ باوك دانه‌نێن.
ڕاشیگەیاندووە، چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی چەندین کۆبوونەوەی یەک لەدوا یەکی ئەنجامداوە، بەڵام هیچ شتێكی روون نەبووە و ته‌نانه‌ت هه‌موو جارەکانیش ڕاگەیەنراوێکی دووبارەیان هەیە و یه‌ك دوو وشه‌ی ده‌گۆڕن، ئەو وشەکانی هه‌مووی له‌یه‌كتر ده‌چێت.
لەبارەی پشکی کورد و سوننەوە، فەتلاوی وتیشی: خوازیارین كورد و سوننه بۆ ئه‌و دوو پۆسته‌ی کە پشکی خۆیانە، هه‌ر یه‌كه‌یان كاندیدێكی هه‌بێت، ئەگەر دوو كاندیدیان هه‌بێت بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، یان سه‌رۆك كۆمار، ئه‌وا پرۆسه‌كه‌ی پێکهێنانی حکومەت دواده‌كه‌وێت.
ئەم لێدوانەی حەنان فەتلاوی لەکاتێکدایە، نە پێکهاتەی شیعە کەسێکی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران کاندیکردووە، نە سوننە لە ئەنجومەن سیاسیی نیشتمانیدا کەسێکیان دیاریکردووە بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، هەرچی کوردیشە بەدەست هەمان کێشەوە دەناڵێنێت و کەسێکیان بۆ سەرۆکی کۆمار کاندید نەکردووە، ناکۆکی هەر سێ پێکهاتەکەش لەنێو خۆیاندا بەردەوامە.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەنجامی هەڵبژاردنی 11ی11 لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵییەوە لە١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ەوە پەسەندکراوەو (عەبدولەتیف جەمال ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراقیش، لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ مەرسوومێکی کۆماری دەرکرد و تێیدا داوای لە ئەنجومەنی نوێنەرانی نوێ کرد کە کۆببێتەوە بۆ دەستپێکردنی خولی نوێ و پێویستە یەکەم دانیشتنی خولی شەشەم لە ڕۆژی دووشەممە، ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ بەڕێوەدەچێت.
هیچ پێکهاتەیەک کاندیدی سێ سەرۆکایەتییەکەی دیارینەکردووە
سەرکردەیەکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوەو گەشەپێدان ڕەخنە لە چوارچێوەی هەماهەنگی دەگرێت و ڕایدەگەیەنێت: ئه‌گه‌ر سوننه یان كورد، هەرلایەنە و دوو كاندیدیان هه‌بێت بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، یان سه‌رۆك كۆمار، ئه‌وا پرۆسه‌كه دواده‌كه‌وێت.
No Comment! Be the first one.