چاویارنیوز _ لیژنەکەی وەزارەتی نەوت کە راسپێردرابوون بۆ لێکۆڵینەوە لە توانای بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان، کارەکانیان کۆتاییهات و راپۆرتی خۆیان ئاراستەی وەزارەتی نەوتی عیراق کرد.
لە راپۆرتی لیژنەکەدا هاتووە، بەهۆی هێرشی سەر کێڵگە نەوتییەکان، هەرێمی کوردستان تەنیا توانای بەرهەمهێنانی 81 هەزار بەرمیل نەوتی لە رۆژێکدا هەیە.
بەوپێیەی لە رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدادا هاتووە، لەو بڕە نەوتەی کە بەرهەم دەهێندرێت 50 هەزار بەرمیل نەوتی بۆ ناوخۆ بەکاردێت، ئێستا هەرێمی کوردستان دەتوانێت تەنیا 31 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە رێگەی سۆمۆوە هەناردە بکات.
لیژنەکەی وەزارەتی نەوت:
هەرێم تەنیا توانای بەرهەمهێنانی 81 هەزار بەرمیل نەوتی هەیە
ئەگەر هێرشەکانی سەر هەرێم بەردەوام بن، ئەوا ڕێککەوتنەکەی نێوان هەرێم و ناوەند کێشەی بۆ دروست دەبێت

No Comment! Be the first one.