چاویارنیوز _ کاندیدێکی بەهێزی لیستەکەی سودانی پێیوایە، هەرێم هیچ شتێک ڕادەست ناکات.
حەنان فەتلاوی کە یەکێکە لەدیارترین ئەو ناوانەی لە لیستی (ئاوەدانی و گەشەپێدان)ی سودانیدایە باس دەکرێت، لەدوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند: بەهۆی ڕادەست نەکردنی نەوت و داهاتی ناوخۆی هەرێم، حکومەتی عێراق ناتوانێت بڕیار لە خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بدات.
حەنان فەتلاوی:
هەرێم داهاتی نەوتی و نانەوتی ڕادەستنەکردووە
حەنان فەتلاوی کە لە ئێستادا یەکێکە لە کەسایەتییە نزیکەکانی محەمەد شیاع سودانی، دەڵێت هەرێم هیچ داهاتێکی ڕادەستنەکردووە، ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر فەتلاوی وتبووی باشترین ڕێگەچارە بۆ چارەسەری نێوان هەرێم و بەغدا ئەوەیە، هەر لایەنەو ئیدارەی دۆسیەی خۆی بدات.

No Comment! Be the first one.