چاویارنیوز _ عەلی مەشكور ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: هەرێم لەو منداڵە هاروهاجە دەچێت کە دەسەڵاتی ناوەند بەغدا گیری بەدەستییەوە خواردووە و نازانێت چۆن تەعامولی لەگەڵ بکات.
ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت: هۆكاری بە قاچاغبردنی نەوتی هەرێم بەو ڕێژە زۆرە، مەسەلەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دەروازەكان لەلایەن ناوەندەوە بەڕێوەنابرێن، كە لەئێستادا ژمارەی ئەو دەروازە ناڕەسمییانە گەیشتووەتە (26) دەروازە.
عەلی مەشكور باس لەوەشدەکات: هەندێک لە لایەنی سیاسی رێگری لە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدادو هەولێر دەکەن، ئەگەر بەغدا لە قۆناغی یەكەمدا نیوەی نەوتەكە بەدەستبهێنێت، باشترە لەوەی هەمووی بە قاچاغ بنێردرێتە دەرەوەی وڵات.
ئەندامەکەی لیژنەی نەوت و غاز باس لە یاسای نەوت و غاز دەکات و وتی: بەهۆی بوونی ناکۆکیی سیاسی بەردەوامەوە، پەسەندکردنی یاسای نەوت و غاز دواکەوتووە، چونکە بەدەرکردنی ئەو یاسایە ناکۆکییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر یەکلایی دەبێتەوە.
عەلی مەشکور :
هەرێم لە منداڵێکی لاسار دەچێت لەگەڵ بەغدا
عەلی مەشكور باس لەوەدەکات: هەندێک لە لایەنی سیاسی رێگری لە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدادو هەولێر دەکەن، ئەگەر بەغدا لە قۆناغی یەکەمدا نیوەی نەوتەكە بەدەستبهێنێت، باشترە لەوەی هەمووی بە قاچاغ بنێردرێتە دەرەوەی وڵات.

No Comment! Be the first one.