چویارنیوز_ ئەگەر ئەمڕۆ وەفدی هەرێم و حکومەتی ناوەند بگەنە ڕێککەوتن، ئەوا سبەینێ لەئەنجومەنی وەزیران دەنگی لەسەر دەدرێت.
وەفدەکەی هەرێم داوادەکەن کە ڕێککەوتنەکە چووە بواری جێبەجێکردنەوه، بەغدا موچەی هەردوو مانگی (5و 6) پێکەوە خەرجبکات.
بڕیاریشوایه ئەمڕۆ هەرێم وەڵامی ڕەشنووسی داواکارییەکانی بەغدا بداتەوە کە سێ تەوەر لەخۆ دەگرێت ئهوانیش:
یەکەم: هەناردەی نەوتی هەرێم: لەقۆناغی یەکەم 300 هەزار بەرمیل نەوت هەژمارکراوە، هەرێم بۆ پێداویستی ناوخۆو دابینکردنی سوتەمەنی بۆ کۆمپانیای دانە غاز، پێویستی بە(115) هەزار بەرمیل نەوت هەیە، بەڵام بەغدا ئامادەیە تەنها (90) هەزار بەرمیل تەرخانبکات.
دووەم: داهاتی ناوخۆ: لەپرسی داهاتی ناوخۆ هەفتەی ڕابردوو هەرێم نوسیبوی کە مانگانە چەند داهاتمان هەبوو، خەرجییەکانی لێ دەردەکەینو ئەوەی دیکەتان بۆ ڕەوانە دەکەین، بەڵام بەغدا داوای 150 ملیار دیناری کردوە، دواتر بەغدا بە 100 ملیار دینار ڕازیبوە، بەڵام هەرێم دەڵێت: دەتوانین 80 بۆ 90 ملیار دیناری مانگانە دابین بکەین.
سێیە: تەوتینی موچە: لەبارەی پرسی تەوتینی موچەشەوە، هەرێم دەڵێت: وا نزیکدەبینەوە لەیەک ملیۆن بەشداربوو لەهەژماری من، ئەوەی ماوەتەوە تا کۆتایی ئەمساڵ تەواودەکرێتو هەموو موچەخۆرێک بەبانکیی دەکرێت
هەرێم وەڵامی ڕەشنووسەکەی ناوەند دەداتەوە
نەوت و داهاتی ناوخۆ و تەوتین، سێ تەوەرە سەرەکییەکەی نێوان هەرێم و بەغدایە

No Comment! Be the first one.