چاویارنیوز _ حەمدی شنگالی جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ دەڵێت: ئەو ڕێککەوتنەی لە نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و ناوەند، نوێکراوەتەوەو ماوەی سێ مانگی دیکە، واتە تا 31-3-2026 کار بە بڕگەکانی ئەو ڕێککەوتنە دەکرێت و لەسەر پرسی نەوتیش هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق نەماوە.
بەپێی ڕێککەوتنە نوێیەکە، هەرێمی کوردستان پابەند دەبێت بە چەند مەرجێکەوە، لەوانە (هەناردەکردنی نەوت و فرۆشتنی تەنها لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە)، (گێڕانەوەی 120 ملیار دینار لە داهاتە نانەوتییەکان بۆ خەزێنەی دەوڵەت)و (ناردنی لیستی مانگانەی مووچە و ڕاپۆرتی (میزان موراجەعە) بە وردی).
لە بەرامبەر ئەوەشدا، بەغدا پابەند دەبێت بە ناردنی مووچەی فەرمانبەران لە کۆتایی هەموو مانگێکدا.
هەرێم و فیدراڵ ڕێککەوتنێکی نوێیان ئیمزاکرد
هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق گەیشتنە ڕێککەوتنێکی نوێ کە گەرەنتی بەردەوامیی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکات بۆ سێ مانگی سەرەتای ساڵی 2026.
No Comment! Be the first one.