چاویارنیوز _ تالیب بوەیزانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراکسیۆنی سادقون بە رۆژنامەی سەباح _ی وتووە: ئەگەر دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران لە هەفتەی داهاتوودا دەستپێبکاتەوە، ئەوا پرسی سەرۆک کۆمار لە یەكێك دانیشتنەكانيدا یەکلایی دەکاتەوە و لێکتێگەیشتن و رێککەوتن لە نێوان سەرۆکی فراكسیۆنەكان كراوە لەسەر ئەم بابەتە.
لە لێدوانەکەیدا بۆ رۆژنامەکە، ئەو ئەندامەی سادقون دەڵێت: لەم پرسەدا پێشکەوتنێکی بەرچاو هەیە، رێککەوتن و ئاڕاستەیەك هەیە بەرەو هەڵبژاردنی نزار ئامێدی کاندیدەكەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
هەفتەی داهاتوو یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار
ئەگەر هەفتەی داهاتوو، ئەنجومەنی نوێنەران کۆببێتەوە، ئەوا بەپێی رێککەوتنی چەند لایەنێکی عێراقی، نزار ئامێدی سەرۆک کۆماری نوێی عێراقە.
No Comment! Be the first one.