چاویارنیوز _ عه‌لی نزار شه‌تری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای ده‌وڵه‌تیی به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ) ئاماژە بە زیادبوونی بڕی هەناردەی نەوتی عێراق دەکات بۆ ئەمریکا له هه‌فته‌ی رابردوودا، وتوویەتی: ئەم زیادکردنە بەهۆی چەندین هۆکاری لۆجستییەوەیە نەک گۆڕانكاری له سیاسه‌تی بازاڕكردن.
شەتری ئاماژەی بە بڕی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بۆ ئه‌مریكا کردووە کە ئێستا نزیكه‌ی 435 هه‌زار به‌رمیلە لە ڕۆژێکدا.
باس لەوەشدەکات: ته‌رخانكردنی مانگانه‌ی نه‌وتی خاوی عێراق بۆ كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان هێشتا له خوار ئاستی گرێبه‌سته‌وه‌یه، به‌هۆی ئه‌و بڕه سنوورداره‌ی كه به‌رده‌سته بۆ هه‌نارده‌كردن.
هەناردەی نەوتی عێراقی بۆ ئەمریکا زیادیکردووە
بەپێی دواین داتا و زانیاری کە کۆمپانیای سۆمۆ لەسەر هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بۆ ئه‌مریكا بڵاویکردۆتەوە، هەناردەکردن زیادیکردووە بۆ نزیكه‌ی 435 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا.
No Comment! Be the first one.