چاویارنیوز – عەدنان شەمەری، پارێزگاری دیالە، دەڵێت: هەڕەشەکانی کورد بۆ کشانەوە لە پڕۆسەی سیاسی، هیچ نییە جگە لە فشار بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتی زیاتر، پرسیاری ئەوەشى كرد، بۆچی ئەوان هەقی خۆیان بدەن بە هەرێمی كوردستان، لەکاتێکدا هەرێم هیچ نادات هیچ نادات بە حکومەتی ناوەند.
شەمەری، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی “العهد” ئاماژەی بەوەشكرد: بەهۆی گواستنەوەی بڕە پارەیەکی زۆر بۆ هەرێمی کوردستان، بودجەی پارێزگاکەیان کەم بووەتەوەو كێشەی داراییان بۆ دروستبووە.
وتيشى: هێشتا دیالە بودجەی بەكابردنی نییەو، ئەو پارانەی چووە بۆ هەرێم، کاریگەریی نەرێنی لەسەر دۆخی خزمەتگوزارییەکانی پارێزگاکە هەبووە.
No Comment! Be the first one.