چاویارنیوز _ هەڕەشەكەی مەسعود بارزانی “قبوڵی ناكەین” لە (15ی ئایار) و گرێبەستە غازییەكانی مەسرور بارزانی لە واشنتۆن (20ی ئایار) و پێشبینی بەرپرسانی پارتی بۆ ئەوەی گۆڕانكاری گەورە بەڕێوەیە، ماڵی شیعەی نیگەرانكرد “ئەم هەڕەشەو بێمنەتییە لە كوێوە دێت؟”.
محەمەد ڕەئوف نووسەر و ڕۆژنامەنووس ڕایگەیاند: چوار چێوەی هەماهەنگی كۆدەبنەوە، هەمویان محەمەد شیاع سودانی تۆمەتبار دەكەن، بەوەی موجامەلەی پارتی و بارزانی دەكات بۆ هەڵبژاردن، سودانی دركی بەوە كردووە لەشەقامی شیعیدا بەوە تۆمەتباری دەكەن نەرمە بەرامبەر هەرێم و موجامەلەی بارزانی دەكات، لەناو سەركردە شیعەكانیشدا تۆمەتباری دەكەن كە خەریكی مامەڵەیە لەگەڵ پارتی و بەشێك لە سونەكان، بۆ ئەوەی دووبارە پۆستی سەرۆك وەزیران مسۆگەر بكاتەوە، بۆیە سودانی خەریكبوو كارتەكانی دەستی دەسوتێندراو زوو فریای خۆی كەوت”.
وتی: سودانی راپۆرتێكی وورد ئامادە دەكات، دەیخاتە بەردەم سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی كە ئەوان لێیان پرسی بوو هەرێم پابەند نیە یان ئێوە؟ “بۆچی ئەو هەموو زیادەڕۆیی و بێمەنەتی و هەڕەشەیەی هەرێم قبوڵ دەكەن” سەرەڕای ئەوەش بەرپرسانی پارتی سەركردە شیعەكان تۆمەتبار دەكەن بە بردنی نەوتی خواروی عێراق، سودانی كەوتە خۆی بە هەڵوێستە توندەكانی و راپۆرتەكەی لەبەردەم سەركردە شیعەكان متمانەی خۆی كڕیەوە.
دەڵێت: گفتوگۆكان بێ ئەنجامبوون چونكە بەغداد بڕیاریداوە تا سەر ئێسقان لەگەڵ پرسەكەدا بڕوات، پارتی لەرێگای سەرۆك كۆمارەوە لە سێ كۆبوونەوەو بۆنەی جیاواز باسی موچەی لەگەڵ سودانی كردووە، سودانی لە هەرسێ كۆبونەوەكەدا زۆر توندبووەو تەنانەت نەیهێشتووە لە راگەیەندراوەكانیشدا باسی موچە بكرێت یان وتوویەتی دەبێت هەرێم پابەند بێت، لە دوایین كۆبوونەوەی سێ سەرۆكایەتیەكەدا فوئاد حسێنیش لە كۆبوونەوەكە بووەو كاتێكی زۆر باسی موچە كراوە، نە هێشتیان لە وێنەكەدا فوئاد حسێن دەربچێت نە لە راگەیەندراوەكەشدا بە وشەیەك باسی موچەكرا (باسی هەڵبژاردن و خۆرعەبدوڵڵاكرا).
محەمەد ڕەئوف؛
هەڕەشەکانی مەسعودبارزانی بەغدای توڕەکرد
سودانی دركی بەوە كردووە لەشەقامی شیعیدا بەوە تۆمەتباری دەكەن نەرمە بەرامبەر هەرێم.

No Comment! Be the first one.