چاویارنیوز _ بەپێی ڕاگەیەنراوێکی لێپرسراوانی کۆمسیۆن، 24 ملیۆن فۆرمی دەنگدان لە ئیمارەت چاپکراوەو ئامادەن بۆ هەڵبژاردن و هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا بەڕێوەدەچێت و بەهیچ جۆرێک دواناخرێت.
کۆمسیۆن باس لەوە دەکات، بەردەوام هاووڵاتیان سەردانیان دەکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانی دەنگدان و هەر هاووڵاتییەکیش سەردانیان نەکات، خۆیان پەیوەندی پێوەدەکەن و داوای لێدەکەن بچێت کارتی دەنگدانەکەی وەربگرێتەوە.
هەڵبژاردن دواناخرێت
دەنگۆیەک لە شەقامی عێراقیدا بڵاوبووە کە ڕەنگە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دوابخرێت، بەڵام کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئەوە ڕەتدەکەنەوە.
No Comment! Be the first one.