چاویارنیوز ـ وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند، لەئێستادا هەرێم 130 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بەرهەم دەهێنێت، ئێمە رێککەوتووین لەو بڕە 80 هەزار بەرمیل نەوت وەربگرین و لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە هەناردەی بکەین.
حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند:لەئێستادا کۆمپانیا نەوتییەکان بەردەوامن لە کارکردن بۆ زیادکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و لە ئێستادا رۆژانە تەنها بڕی 130 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنرێت، کە 50 هەزار بەرمیلی بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی دەبێت.
هەروەها وتی: رێکەوتووین ئەو 80 هەزار بەرمیلەی دەمێنێتەوە رادەست بکرێت بەمەبەستی هەناردەکردنی لەرێگەی سۆمۆوە.
باسی لەوەشکرد، دانوستان و گفتوگۆکانیان لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بەردەوامە بۆ وەرگرتنی نەوت و هەناردەکردنی لەرێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە.
ئاماژەی بەوەشدەکات، کە ئەگەر کێشە بۆ ئەو ڕێکەوتنەش دروست نەکرێت و جیبەجێ بکرێت بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەم هەفتەیە دەست دەکرێت بە ناردنی موچەی هەرێم لە بەغداوە.
وەزیری نەوتی عێراق: نەوتی هەرێم وەردەگرین
رێکەوتووین ئەو 80 هەزار بەرمیلەی دەمێنێتەوە رادەست بکرێت بەمەبەستی هەناردەکردنی لەرێگەی سۆمۆوە.

No Comment! Be the first one.