دوو وەزیری پارتی بایکۆتی کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیان کرد کە تایبەت بوو بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
هەریەکە لە فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوە و بەنگین ڕێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق لە پشکی پارتی بایکۆتی کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیان کرد کە محەمەد شیاع سودانی سەرپەرشتی دەکات.
سەرجەم موچەخۆران چاوەڕیی ئەوەن کە سودانی لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار لەسەر ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بدات، بەڵام وەزیرەکانی پارتی بایکۆتی کۆبوونەوەکە دەکەن، لەبەر ئەوەی وەڵامی پرسیارەکانیان لەبارەی داهاتەوە پێ نییە و هاوکات دەیانەوێت بەغدا پارە نەنێرێت.
No Comment! Be the first one.