چاویارنیوز – دوای پشکنیی 14 کێڵگەی نەوتی لەهەرێم و ئامادەکردنی راپۆرتێک لەسەریان سەبارەت بە ئاستی بەرهەمهێنان و توانای هەناردەکردن، بەغداد داوادەکات پشکنین بۆ پێنج کێڵگەی تر لە هەرێم بکات، کە حکومەتی هەرێم وتویەتی ئەو کێڵگانە وشکیان کردووە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو لیژنەیەی بۆ سەردانی کێڵگە نەوتیەکان هاتبوونە هەرێم دوای گەرانەوەیان بۆ بەغداد جارێکی تر داوای بینینی پێنج کێڵگەی نەوتی تریان کردبوو، بڕیاروایە ئەمڕۆ ئەو لیژنەیە بگەنە هەولێر و دەست بە پشکنینەکانیان بکەن.
سەرچاوەیەک لەو وەفدی سەردانی هەرێمی کرد ڕایگەیاند، ئەمرۆ هەمان وەفد بۆ سەردانی پێنج کێڵگەی تری نەوت دەگەنە هەولێر، ئەو سەرچاوەیە دەشڵێت؛ ئەو پێنج کێڵگەیەی ئەوان داوای دەکەن پشکنینی بۆ بکرێت، کێڵگەی بچوکن بەرهەمی رۆژانەیان لەچەند هەزارێک تێپەڕناکات.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە یەکێک لەو کێڵگانە، کێڵگەی شێواشۆکە لە تەق تەق، کە بەرهەمی رۆژانەی ئەو کێڵگەیە تەنها پێنج هەزار بەرمیلە لە رۆژێکدا.
ئەمە لە کاتێکدایە هەمان وەفد، ڕۆژی شەممەی رابردوو 19-7 -2025 هاتنە هەولێر و پشکنینان بۆ کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم کرد، کە ئەرکی وەفدەکە ئامادەکردنی راپۆرتێک بوو بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە ئاستی بەرهەمهێنان و توانای هەناردەکردن و هەروەها زیانەکانی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکان لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم.
دوای پشکنیی 14 کێڵگەی دیکە؛
وەفدێکی بەغداد پێنج کێڵگەی نەوتی هەرێم دەپشکنن
ئەو لیژنەیەی بۆ سەردانی کێڵگە نەوتییەکان هاتبوونە هەرێم دوای گەرانەوەیان بۆ بەغداد، جارێکی تر داوای بینینی پێنج کێڵگەی نەوتی تریان کردبوو.

No Comment! Be the first one.