چاویارنیوز _ بەپێی زانیارییەکان، لەرۆژانی داهاتوودا، وەزیری دارایی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات و تەوەرێکی سەرەکیی سەردانەکە دووبارە رێککەوتنە لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێم تا بگەن بە رێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ بەغدا سەبارەت بە رادەستکردنی ١٢٠ ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی هەرێم.
میادکانیش بڵاویانکردەوە، وەفدەکەی هەرێم دەیەوێت لەکۆبوونەوەکاندا رێککەوتن بکات لەسەر:
یەکەم. چارەسەرکردنی کێشەی بازگەکانی (سەد، دارەمان، چیمەن و باوەمەحمود) کە هەرێم و ناوەڕاست و خوارووی عێراق پێکەوە دەبەستێتەوە، چونکە بەغدا سیستمی چاودێریی بۆ داناون و بوونەتە گرفت بۆ جوڵەی بازرگانی.
دووەم. یەکخستنەوەی سیستەمی “ئەسیکۆدا”ی گومرگی و چارەسەری جیاوازییەکانی “تەعریفەی گومرگی” لە نێوان هەولێر و بەغدا، کە زیانی بە بازرگانان گەیاندووە.
وەفدێکی هەرێم دەچێتە بەغدا
لەچەند رۆژی داهاتوودا، وەزیری دارایی هەرێم سەرۆکایەتیی وەفدێکی باڵای حکومی دەکات بۆ چوون بۆ بەغدا و رەنگە هەرێم داوای کەمکردنەوەی بڕی داهاتی ناوخۆ بکات.
No Comment! Be the first one.