چاویارنیوز _ لەبارەی ناوەڕۆکی سەردانەکەیشەوە، وەزارەتی دارایی ڕایگەیاندووە، ئامانجی سەرەکیی گفتوگۆکانیان لەگەڵ ناوەند بۆ تاوتوێکردنی دۆسێی داهاتی نانەوتیی هەرێمە، بەپێی زانیارییەکانیش بەغدا دەیەوێت هەرێم داهاتی نانەوتیی هەرێم زیادبکات، چونکە نرخی نەوت دابەزیوە.
هەر لە سەردانەکەدا، پرسی تاوتوێکردنی چۆنیەتیی رێکخستنەوەی باجە گومرگییەکانە لە دەروازە سنوورییەکانەوە، ئەوەش لەپێناوی زیادکردنی داهاتی نانەوتیی هەرێم و بەغدا.
وەفدێکی هەرێم گەیشتە بەغداد
بۆ قسەکردن لەسەر دۆسێی داهاتی نانەوتی هەرێم، ئەمڕۆ وەفدێکی وەزارەتی دارایی هەرێم گەیشتە بەغدا و لەگەڵ حکومەتی عێراق کۆدەبێتەوە و بۆ ماوەی دوو رۆژیش لە بەغدا دیدارەکانیان بەردەوام دەبێت.
No Comment! Be the first one.