چاویارنیوز _ دوای ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نەیتوانی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ یەکشەممەدا پۆستی سەرۆک کۆمار یەکلایی بکاتەوە، دانیشتنەکە دواخرا بۆ رۆژی یەکشەممەی داهاتوو.
میدیاکانیش بڵاویانکردەوە، بۆ یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار و رێککەوتنی نێوان لایەنەکان، بڕیارە سبەینێ دووشەممە وەفدێکی چوارچێوەی هەماهەنگی کە لە هەریەک لە محەممەد شیاع سودانی و هادی عامری و موحسین مەندەلاوی پێکدێت سەردانی مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی بکەن.
بەپێی زانیارییەکان، ئامانجی سەردانی وەفدەکە باسکردن و یەکلاکردنەوەی بابەتەکانی پەیوەستە بە پۆستەکانی سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆمار.
وەفدێکی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەرێم دەکات
بەهۆی یەکلانەبوونەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار دانیشتنی ئەمڕۆ یەکشەممەی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەنەچوو، بڕیارە سبەینێش وەفدێکی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەرێم بکات.
No Comment! Be the first one.